دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران قیرتاو ده‌كرێت

شه‌قامی دووسایدی شارۆچكه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار قیرتاو ده‌كرێت، تا ئێستا به ڕێژه‌ی ٧٠%، كاره‌كانی ته‌واو كراون.
له‌لایه‌ن تیمێكی ئەندازیاریی سه‌ر به بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران سەرپەرشتیی کارەکانی پرۆژه‌كه دەکرێت.
ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران، ٣٦٥ ڕۆژە و٧٠%ی كاره‌كانی تەواو كراوە؛ بڕیاره تا مانگی ١٠ی ئەمساڵ سه‌رجه‌م كاره‌كانی پرۆژه‌كه ته‌واو بكرێن.