لهسهر بودجهی وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار شهقامی سهرهكیی ههولێر-بهحركه نۆژهن دهكرێتهوه

بە گوژمەی ملیارێک و ٦٤٥ ملیۆن دیناری عێراقی، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لە چوارچێوەی پلانی شارەوانی، قۆناغی دووەمی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکیی هەولێر-بەحرکە بەردەوامە ولە ماوەیەکی کورت دا کارەکانی کۆتایی دێت.
ئێستا کارکردن لە قۆناغی دووەمی پرۆژەکەدا بەردەوامە و بەمزووانە کارەکانی ئەم قۆناغە کە نۆژەنکردەوەی شەقامەکەیە لە شەقامی 120 مەتری تاکوو 150 مەتری تەواو دەبێت و بەڕووی هاووڵاتییان و شۆفێراندا دەکرێتەوە.
پێشتر قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە بەسەرکەوتووی تەواو کرا، ئەم شەقامە یەکێکە لە شەقامە سەرەکییەکان و شاری هەولێر بە بەحرکە و دەیان گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون و کشتوکاڵی و پیشەسازی بەیەکەوە دەبەستێتەوە