Skip to the content

سۆران.. پڕۆژەیەكی دانانی كربستۆن و قیرتاوكردنی ژمارەیەك شەقام لە سەنتەری مێرگەسۆر جێبەجێ كرا

لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی بە شارۆچكەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران، پڕۆژەیەكی دانانی كربستۆن و کردنەوە و قیـڕتاوکردنی ژمارەیەك كۆڵان و شەقام لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی مێرگەسۆر جێبەجێ كرا.

پڕۆژەكە پێک دێت لە قیڕتاوکردنی ژمارەیەك کۆڵان لەنێو سەنتەری شارەوانیی مێرگەسۆر; هەروەها چاککردنەوە و قیـڕتاوکردن و دانـانی کربستۆن و بیهارتۆن لە نزیك فەرمانگەی کارەبای شارەوانییەكە.

ئەو پڕۆژەیە بە گوژمەی (95،996،000) دینار، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆكایەتیی شارەوانیی مێرگەسۆر جێبەجێ كرا.