پرۆژەی دروستكردنی پێنج شەقامی 15مەتری و 30مەتری لە گەڕەكی تیمار لە شاری هەولێر دەستی پێكرد
پرۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێکی 15م و 30مەتری لە گەڕەکی تیمار لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بە گوژمەی 198 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر كەوتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
پڕۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی شەقامەکانی گەڕەکی تیمار لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كە خزمەتێکى زۆر پێشکەش بە دانیشتووانی ئەو گەڕەكە دەكات و خزمەتگوزارییەكانیشی بەرز دەكاتەوە.
قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە، بریتییە لە کردنەوەی شەقام و تێکەڵەڕێژكردن بۆ چوار شەقامی 15مەتری و شەقامێکی 30مەتری، بە درێژیی 2 کیلۆمەتر و بە ڕووبەری 38,000 مەتر دووجا، كە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە شێوەی ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت.