به گوژمەی زياتر له 186 مليۆن دینار پرۆژەیەكی قیرتاوکردن لە شاری هەولێر کەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

پرۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی ٨ی تووڕەق لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پڕۆژەکە پێکدێت لە کاری دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقام بە ڕووبەری ههشت ههزار مهتردووجا، بە گوژمەی ١٨٦,٦٣١,٠٠٠دینار لەسەر داهاتی پارێزگای هەولێر و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
لە ئێستادا ژمارەیەك پرۆژەی ديكهى خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە بواری جێبەجێكردندان و بەپێی پلانی شارەوانی، پرۆژەی دیكەش دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.