شەقامی سەرەكیی قەزای بنەسڵاوە - كەسنەزان نۆژەن دەكرێتەوە

لە چوارچێوەی پلانی شارەوانی و بۆ ئاسانكاریی هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییانی ئەو دوو شارۆچكەیە، شەقامی سەرەكی نێوان قەزای بنەسڵاوە و كەسنەزان نۆژەن دەكرێتەوە.
پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی ڕێگەكە لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەسنەزان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی یەکەمدا دەستیپێكرد و کارەکانی درێژەی دەبێت.
جێگەی باسە، ئەو ڕێگەیە قەزای بنەسڵاوە بە كەسنەزان دەبەستێتەوە، هاوكات پشكنینی ئۆتۆمبێل (هەززە) و سەدان كارگەی گەورەی پیشەسازی لەسەر ئەو ڕێگەیەدان و ڕۆژانە بە هەزاران ئۆتۆمبێل ڕێگەكە بەكار دەهێنن. بە نۆژەنكردنەوەی ئاسانكارییەكی زۆر باش بۆ شۆفێران و باشكردنی هاتوچۆی هاووڵاتییان دەكات.