Skip to the content

وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار: پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەردەوامە و كارەكانی بە ڕێكوپێكی بەڕێوە دەچن

ڕۆژى چوارشەممە ١٢ى شوباتى ٢٠٢٥، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە دوبەی، لەمیانەی بەشداریكردنی لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان، لەبارەی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتانەی لیستەكانیان تەواو نەكردبوو، ڕایگەیاند: پرۆسەی دابەشكردنی زەوی پرۆسەیەكی بەردەوامە و ئێستاش زۆر بە ڕێكوپێكی بەڕێوە دەچێت. لەبارەی ئەو وەزارەتانەی لیستەكانیان تەواو نەكردبوو، ساسان عەونی دەڵێت: ئێستا لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ليژنەیەكی تایبەتمان كار لەسەر ئەو پرۆسەیە دەكات و ئەو وەزارەتانەی كە لیستەكانیان تەواو نەكردبوو، لێژنەیەكی تایبەتمەندیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی ئەو وەزارەتانەیان كردووە و هاوكاریان بوون بۆ ئامادەكردنی لیستەكانیان.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەشڵێت: تا ئێستا فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە ٢٤٠ هەزار فەرمانبەری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووە و لە هەموو شارەوانییەكانیش كاری پێویست لەسەر ئەو پرۆسەیە دەكرێت.