باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هه‌ولێر کرایەوە

ڕۆژى چوارشه‌ممه ٢٦ى شوباتى ٢٠٢٥، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به ئاماده‌بوونی مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هه‌ولێر و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندازیار و کارمەندان، لە ڕێورەسمێکدا دوای نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەكه، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هه‌ولێریان کردەوە.
دوای کردنەوەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هەولێر به‌شه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه و وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و فەرمانبەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، دەستخۆشیيان لێ کردن و هەوڵ و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراویان لە خزمەتکردن و گەیاندنی خواست و داواکاریی هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بەرز نرخاند.
هه‌روه‌ها ساسان عه‌ونى و ئومێد خۆشناو جەختیان لەسەر جێبه‌جێكردنی فەرمان و ڕاسپاردەكانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە، بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕاییکردنی کاروبارەی هاووڵاتییان، لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتر و چاکتر بەڕێوەچوونی کاروباری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه.