بەر لە جەژنی ڕەمەزان كارەكانی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر تەواو دەكرێن

كاركردن لە پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر پەلەی تێدا دەكرێت و هەوڵ دەدرێت بەر لە جەژنی ڕەمەزان، ئەو كارانەی هێشتا ماون تەواو بكرێن و بازاڕەكە بە تەواوەتی لەلایەن كاسبكارانەوە بەكار بهێنرێتەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، سەرپەرشتیارانی بەشی شوێنەواری پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێری ڕاسپارد کارەکانیان خێراتر بکەن و پەلە بکرێت، بۆ ئەوەی بەزووترین کات کاسبکارانی بازاڕەکە بەر لە جەژنی ڕەمەزان دەست بە كارەكانی خۆیان بكەنەوە.
ئێستا کارهكانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەردەوامن و بەشێک لە دوکاندار و خاوەنکارەکانیش گەڕاونەتەوە سەر ئیشوکارەکانیان و هەوڵ دەدرێت بەر لە جەژنی ڕەمەزان زۆرترین کاسبکاری دیکەی بازاڕەکە بگەڕێنەوە سەر شوێنی کارکردنی ڕۆژانەی خۆیان.