Skip to the content

كاركردن له‌ پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی سەرەکیى هەولێر - بەحركە به‌رده‌وامه‌

پرۆژەی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و قیرتاوكردنی شەقامی سەرەكیی هەولێر - بەحركە، له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، بە گوژمەى ملیارێك و 645 ملیۆن دینار لەسەر بودجەى وەزارەتى شارەوانى و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌و شه‌قامه‌ یەکێکە لە شەقامە گرنگەکانى هەولێرى پایتەخت، كه‌ ڕۆژانە به‌ هه‌زاران هاووڵاتی و شۆفێران بەكاری دەهێنن و كاراسانییەكی زۆریش بۆ جووڵەی بازرگانی و هاتوچۆی گشتی دەكات لە شەقامی بازنەیيی خێراى 150 مەتری و شەقامی بازنەیيی خێراى 120 مەتری بۆ ناو هەولێر.
پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی سەرەكیی هەولێر - بەحركە پێکدێت لە دوو قۆناغ، قۆناغی یەكەم کە درێژیيەکەى زیاتر لە یەک كیلۆمەتر و نیوە، شەقامەکە بە شەقامی خێراى بازنەیی 120 مەتری دەبەستێتەوە، قۆناغی دووەمیش کە بە درێژایی 4 كیلۆمەتر و نیو زیاترە، شەقامی خێراى بازنەیی 120 مەتری بە شەقامی خێراى بازنەیى 150 مەتری دەبەستێتەوە