وهزيرى شارهوانى و گهشتوگوزار: بەشداریكردنی مەسرور بارزانی لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكاندا گرنگییەكی زۆری هەیە

چەند ڕۆژێكە شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دوبەی بەشدارن لە لوتكەی جیهانیی حكوومەتەكان.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئەندامی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ قسەی بۆ كەناڵێكی ئاسمانيی كوردستان كرد و باسی لە گرنگی بەشداریكردنی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە لوتكەكەدا كرد.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی گرنگی بەشداریكردنی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان لەبارەی پرسیاری ئەوەی ئەو لوتكەیە گرنگی بۆ هەرێمی كوردستان چییە؟ گوتی: لوتكەی جیهانیی حكوومەتەكان كۆبوونەوە و گردبوونەوەیەكی گرنگە كە خاوەن بڕیارەكان لە هەموو جیهاندا، خاوەن بڕیاری حكومەتەكان و كاربەدەستانی جیهان بەشداری لەو لوتكەیەدا دەكەن و گفتوگۆ سەبارەت بەو ئاڵنگارییانە دەكەن كە لە داهاتوودا ڕووبەڕووی كۆمەڵگەكان و حكوومەتەكان و پرۆسەی بەڕێوەبردنی وڵاتان دەبێتەوە كە تێیدا خوێندنەوە بۆ ئایندە دەكەن و ئەو ئاڵنگارییانە هەڵدەسەنگێنن كە لە داهاتوودا ئەگەری ڕوودانیان هەیە چارەسەریان دەكەن.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتیشی: ئەوەی پەیوەندی بە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، چەند ساڵێكە بەشداریی جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێزدار كاك مەسرور بارزانی، خۆی لە لوتكەی جیهانیی حكوومەتەكان بەشدار دەبێت و هەم لە پانێل و هەم لە چاوپێكەوتنە میدیاییەكانی و چاوپێكەوتنەكانی لەگەڵ سەرۆكی وڵاتان و سەرۆكی حكوومەتەكان و وەزیری حكوومەتەكان و كاربەدەستانی دیكەش، زۆر بابەت باس دەكرێن و بەدڵنیایییەوە گرنگییەكی زۆری بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەیە.
لە وەڵامی پرسیارێكی دیكەدا بینیمان لە پەراوێزی ئەو لووتكەیەدا سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی حكوومەت كۆمەڵێك دیدار و چاوپێكەوتنیان هەبوو، ئەم دیدارانە چەند گرنگن؟ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئەندامی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لوتكەی جیهانیی حكوومەتەكان ڕایگەیاند: بەدڵنیایییەوە ئەو دیدارانە هەموویان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان ئەو وڵاتانە گرنگن و كاریگەریی زۆر باشیان لەسەر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكان دەبێت.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەدا كە ئێوە وەكوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چەندە دەتوانن لەو لوتكەیەدا سوود وەربگرن، بەتایبەتی ئەو بیروبۆچوونە جیاوازانەی لەبارەی كۆمەڵێك سێكتەرەوە قسە و گفتوگۆ دەكرێت؟ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: گرفتی زۆر گەورە بەشێوەی ستراتیژی باسیان لێوەدەكرێت و خوێندنەوە بۆ داهاتوو دەكرێت، بە تایبەتی خوێندنەوە بۆ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و باڵادەستی زیرەكیی دەستكرد لە ساڵانی داهاتوودا و هاتنە كایەی ڕۆبۆتەكان و شوێنگرتنەوەی مرۆڤ بۆ كاركردن، ئەوانە كۆمەڵێك ئاڵنگارین و لێرە لە لوتكەی جیهانیی حكوومەتەكاندا بە چڕی گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت، هاوكات گفتوگۆ لەبارەی ئەو شەڕ و ئاژاوانەی لە وڵاتان ڕوو دەدەن و كاریگەرییان لەسەر پێشكەوتنی ئەو وڵاتانە و لەسەر پەرەپێدان و پرۆسەی گەشەپێدان و خوێندنەوە بۆ ئەوەی ئەگەر لە داهاتوو ئەو شەڕ و ئاژاوانە نەبن دەكرێت، ئەو سەرچاوانەی كە مرۆڤ و حكوومەتەكان نەتوانن بەدەستیان بهێنن، چۆن لە خزمەتی مرۆڤایەتی و پێشكەوتنی وڵاتان بەكار بێن.
گوتیشی: بەدڵنیایییەوە ئەو دیدارانە هەموویان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان ئەو وڵاتانە گرنگن و كاریگەریی زۆر باشیان لەسەر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكان دەبێت.