وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ قائیمقامەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كۆبووهوه

ڕۆژى سێشەممە 4ى شوباتى 2025، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، لە دیوانی وەزارەت، كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەگەڵ قائیمقامەكانی سۆران، چۆمان، ڕواندز، مێرگەسۆر، سیدەكان، خەلیفان و بەڕێوەبەری گرێبەستەكانی وەزارەت، نوێنەری ئیدارەی سۆران، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران و فەرمانگەی ئاوی بارزان بەڕێوەچوو.
لەو كۆبوونەوەیەدا چەند بابەتێكی گرنگی تایبەت بە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و پرۆسەی دابەشكردنی ئاو بە (تانكەرین) و جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاو و خزمەتگوزاری و داواكاريی هاووڵاتییان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا. ههروهها جەخت لەسەر چارەسەركردنی بابەتی تانكەرین، بە جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە كرایەوه، لەگەڵ دابینكردنی پێداویستییەكانی ئەو پرۆسەیە و گرتنەبەری چەند ڕێكارێكی نوێ و پێویست، بۆ ڕێكخستنەوەی پرۆسەی تانكەرین و جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی خواردنەوە و پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە قەزاكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.