Skip to the content

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر لە پێشوازی لە شاندێکی سەڵتەنەی عومان دەكەن

شەوی دووشەممە ٣ى شوباتى ٢٠٢٥، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە قاوەخانەی کولتووريی مەچکۆ لە شاری هەولێر پێشوازیيان لە شاندێکی سەڵتەنەی عومان، بە سەرۆکایەتیی قەیس بن محەمەد ئەلیوسف، وه‌زیری بازرگانی و پیشەسازی و برەودان بە وەبەرهێنانی سەڵتەنەی عومان كرد.
لەو دانیشتنە دۆستانەیەدا لە قاوەخانەی کولتووريی مەچکۆ، وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان، باس لە دێرۆکی دێرینی شاری هەولێر و شوێنەوارە مێژووییەكانی شارەكە کرا و نموونە بە مێژووی ئاوەدانی قەڵا و منارەی هەولێر هێنرایەوە.
هاوکات هەردوولا دووپاتیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سەڵتەنەی عومان لە بوارە جۆراجۆرەکاندا کردەوە و سەرۆکی شاندی عومان سەرسامی بە زیندوویی شاری هەولێر و پێشکەوتنی بەرچاوی بیناسازی و بونیادنان دەربڕی و ئامادەیی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە جۆرێک بۆ بەرژەوەندیی هەردوولا بشکێتەوە دووپات كردەوە.