Skip to the content

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجە دەكات

ڕۆژی دووشەممە ٣ى شوباتى ٢٠٢٥، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە شاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجە كرد.
شاندەكە پێكهاتبوون لە شێخ تاهیر عزەدین، سەرۆكی ژوور و بەرزان حەمە ڕەشید، جێگری سەرۆكی ژوور، هەروەها بەرپرسی بەشی پەیوەندییەكان، ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی.
لەو دیدارەدا چەند پرسێكی تایبەت بە پەرەپێدان و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی هەڵەبجە و دابینكردنی زەوی بۆ باڵەخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی تاووتوێ كران.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەیيی هەر جۆرە كاراسانی و هاوكارییەكی، بە مەبەستی خزمەتكردن و پەرەپێدانی زیاتری شارەكە دەربڕی، هاوكات هاوئاهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجە دووپات كردەوە.