Skip to the content

پرۆژەيه‌كى ئاوەڕۆی ژمارەیەك شەقام و كۆڵان لە کەسنەزان جێبەجێ دەكرێت

لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان، پرۆژەیەكی دروستكردنی ئاوەڕۆی ژمارەیەك شەقام و كۆڵان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پرۆژەكە بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی ئاوەڕۆی ژمارەیەك شەقام و كۆڵانی گەڕەكی خۆڕاگر لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان جێبەجێ دەكرێت و كاریگەریی لەسەر چارەسەركردنی گرفتی ئاوەڕۆی ئەو سنوورە دەبێت.
ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەی پێشینەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.