Skip to the content

پرۆژەی تۆڕی ئاوی ناوچەی پەرەپێدانی هەولێر ڕێژەی 22%ی كارەكانی تەواو كراوە

لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری خاوەن زەوییەكانی ناوچەی پەرەپێدان لە شاری هەولێر، پرۆژەی دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە قۆناغی جێبەجێكردندایە و ئێستاش ڕێژەی 22%ى كارەكانی تەواو كراوە.
ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت و بریتییە لە دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و دروستکردنی عەمباری ئاو و دروستکردنی ژووری بووستەر و کاری میکانیکی و کارەبایی و چەند تایبەتمەندییەكی دیكەش.