Skip to the content

له‌ ساڵى 2024دا بە گوژمەی زیاتر لە 52 مليار دینار 86 پرۆژەی خزمەتگوزاری له‌ ده‌وروبه‌رى سۆران جێبەجێ كراون

لە ساڵی ٢٠٢٤دا، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران، واتە دەوروبەری سەنتەری شاری سۆران، ٨٦ پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە ٥٢ ملیار جێبەجێ کراون یان ڕەزامەندیان بۆ وەرگیراوە.
لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری، بە گوژمەی زیاتر لە ٢٦ ملیار جێبەجێ كراون. هەروەها لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ٣٩ پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی زياتر له‌ ٧ مليار دینار، جێبەجێ کراون یان لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆرانیش، ٤٠ پرۆژە بە گوژمەی زياتر له‌ ١٧ مليار دینار ڕەزامەندیان بۆ وەرگیراوە. هاوكات لە داهاتی شارەوانی، چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری، ڕەزامەندیيان لەسەر وەرگیراوە.