Skip to the content

لە ساڵی ڕابردوودا بە گوژمەی زياتر له‌ 53 ملیار دینار 131 پرۆژەی خزمەتگوزاری له‌ ده‌وروبه‌رى شارى دهۆك جێبەجێ كراون

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك (دەوروبەری دهۆك) لە ساڵی ٢٠٢٤دا، بە گوژمەی زياتر له‌ ٥٣ ملیار دينار، ١٣١ پرۆژەی خزمەتگوزاری، لە شارەوانییەكانی سێمێل، ئامێدی، شێخان، بەردەڕەش و ئاكرێ جێبەجێ كراون. لەوانه‌ نۆ پرۆژە لە دهۆك، ٤٣ پرۆژە لە قەزای سێمێڵ، ٢٦ پرۆژە لە قەزای ئامێدی، ١٣ پرۆژە لە قەزای شێخان، ٢٠ پرۆژە لە قەزای بەردەڕەش، ٢٠ پرۆژەش لە قەزای ئاكرێ جێبەجێ كراون.