Skip to the content

بە گوژمەی زياتر له‌ 350 ملیۆن دینار پرۆژه‌ى دروستكردنى تۆڕى ئاوەڕۆ له‌ شارى سلێمانى جێبەجێ دەكرێت

لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی، پرۆژەی دروستكردنی تۆڕێكی ئاوەڕۆ، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت. گوژمەی پرۆژەكە زياتر له‌ 350 مليۆن دینارە و لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دابینكراوە. پێكهاتووە لە دروستكردنی تۆڕێكی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و کۆڵانەکانی جیاکراوەی 10ی قەرتۆغان لە قۆناغی سێیەم.
ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی. هاوكات چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكەدا لە قۆناغی جێبەجێكردندان.