پرۆژەی تۆڕی ئاوی قەرەبووی گردجووتیار لە ناوچەی پەرەپێدان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە
پرۆژەیەكی دروستكردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ قەرەبووی گردجووتیار لە ناوچەی پەرەپێدان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەو پرۆژەیە لە چوارچێوەی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری لە كەرتی ئاو و پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بەسەر هاووڵاتییان بە گوژمەی مليارێك و ٧٥٣ مليۆن دينار جێبەجێ دەكرێت.
پرۆژەی تۆڕی ئاوی قەرەبووی گردجووتیار لە ناوچەی پەرەپێدان، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ڕۆژى یەكشەممە ١٩ى كانوونى دووهمى ٢٠٢٥ كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئێستاش کاری هەڵکەندن بۆ پرۆژەكە دەستیپێكردووە.