Skip to the content

ژمارەیەك شەقام و كۆڵانی شارۆچكه‌ى بەحركەى سه‌ر به‌ پارێزگه‌ى هه‌ولێر قيرتاو كران

لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، پرۆژەیەكی قیرتاوكردنی ژمارەیەك شەقام و كۆڵان لە گەڕەكی ئازادی، لە سنووری شارەوانیی بەحركە تەواو كرا.
ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی شارەوانی لە بەحركە و دەبێتە هۆی ئاسانكاريی هاتوچۆ، هاوكات سیمایەكی جوانيش بەو گەڕەكە دەبەخشێت.
ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەى درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە شارۆچكەی بەحركە.