Skip to the content

بەگوژمەی ملیارێک و 688 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت

بە گوژمەی ملیارێک و ٦٨٨ ملیۆن دینار، پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە ناوچەی پەرەپێدان، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
گوژمەی پرۆژەکە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە و لە قوناغی دووەمدایە؛ بەمەبەستی دروستکردنی سەرجەم شەقامە ناوخۆییەکانی ناوچەی پەرەپێدانی نزیک گوندی پیرەش لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، کە وەک قەرەبوو بۆ زەوییەکانی گردجووتیار تەرخان کراوە.
ئەو پرۆژەیە پێکدێت لە ٥٣،٠٠٠م کربستۆن و ٢٣٠،٠٠٠م٢ کاری تێکەڵەڕێژی چینی دووەم، لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەكی دیكەی خزمەتگوزاری، كە بە یەكێك لە پرۆژە گرنگەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دادەنرێت؛ بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی بەو شوێنانەی تاوەكوو ئێستا ئاوەدان نەكراونەتەوە یان وەك پێویست خزمەتگوزارییان پێنەگەیشتوووە.
لە ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان و پرۆژەی خزمەتگوزاریی دیكەش بەپێی پلانی شارەوانی جێبەجێ دەكرێن.