كارەكانی تاپۆكردنی ٧٦١ كارتی دیكەی زەوی تەواو بووە و وێنەی تۆمارەكانیان گەڕاوەتەوە

پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان لە سنووری هەولێر و دەوروبەری بەردەوامە؛ ئێستاش ٧٦١ كارتی دیكەی زەوی لە سنووری كانیی قڕژاڵە، تاپۆ كران و وێنەی تۆمارەكانیان گەڕاوەتەوە.
لە چوارچێوەی كارەكانی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد، لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەشێك لە نەخشەی كەرتی (٤٢كانیی قڕژاڵە) بەشی (٥٧ساطور)، ٧٦١ كارتی دیكەی زەوی، كارەكانی تاپۆكردنیان تەواو بووە و وێنەی تۆمارەكانیان گەڕاوەتەوە و ئێستا ئامادەن.
جێگەی باسە، لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان، یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد لەلایەن، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دامەزرێندرا؛ تاوەكوو ئێستا نزیكەی ٧٨ هەزار كارتی زەوی لە سنووری هەولێر و دەوروبەری تاپۆ كراون.