له كۆبوونهوهیهكدا چۆنیەتى بەهێزکردنى جووڵەی بازرگانی و دۆخی بازاڕ و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان تاوتوێ كرا

بە ئامادهبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گهشتوگوزار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د. محهمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەروەر کهمال، بریکاری وەزارەتی بازرگانی، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم، لە ئۆفیسی سەرەکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێر، بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشە و گرفتى ئابووری و بەهێزکردنى جووڵە و ڕهوشی بازرگانی، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ خاوەن کۆگا و گارگهکانی بواری خۆراک ئەنجامدرا.
له كۆبوونهوهكهدا، تیشك خرایە سەر ڕەوشی ئابووری و چۆنیەتیی بەهێزکردنى جووڵەی بازرگانی و دۆخی بازاڕ و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان و چۆنیەتی دۆزینەوەی ڕێگاچارەى گونجاو بۆ كێشە ئابووری و بازرگانییەکان.