گوژمه‌یه‌كی پێویست بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌مپی حامیه‌ی ڕواندز له سنوورى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران خه‌رج ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌یه‌كی پێویست بۆ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌مپی حامیه‌ی ڕواندز له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران.
گوژمه‌كه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 1%ی داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری سۆران و به‌پێی خشته‌ی پلانی ساڵی 2025، به مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌مپی حامیه‌ی ڕواندز له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری سۆران به‌پێی یاسا و ڕێنماییه داراییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی زیاتری شوێنه‌واره‌كان، بایه‌خێكی زۆر به پرۆژه‌كانی شوێنه‌واری ده‌دات له بواری كاری كنه‌وپشكنین و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ زانكۆ بیانییه‌كان و ناوخۆییه‌كان و دۆزینه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان.