گوژمه‌یه‌ك بۆ كاری ڕووپێويی شوێنه‌واری بۆ ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى گه‌رميان خه‌رج ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌یه‌كی پێویست بۆ كاری ڕووپێويی شوێنه‌واری له سنووری ئيداره‌ى گه‌رمیان.
گوژمه‌ی پرۆژه‌كه له‌سه‌ر داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره و به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی كاری ڕووپێويی شوێنه‌واری بۆ سنووری ٢٠ گوندی شاره‌دێى ڕزگاری، به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به داهات خه‌رج ده‌كرێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی زیاتری شوێنه‌واره‌كان، بایه‌خێكی زۆری به پرۆژه‌كانی شوێنه‌واری داوه له بواری كاری كنه‌وپشكنین و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ زانكۆ بیانییه‌كان و ناوخۆییه‌كان و دۆزینه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان.