گوژمه‌یه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێك له دیواره‌كانی قشڵه‌ی كۆیه خه‌رج ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی پێويست بۆ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێك له دیواره ڕووخاوه‌كان و به‌ردڕێژكردنی حه‌وشی قشڵه‌ی كۆیه.
گوژمه‌كه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 1%ی داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور و به‌پێی خشته‌ی پلانی ساڵی 2025، به مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێك له دیواره ڕووخاوه‌كان و به‌ردڕێژكردنی حه‌وشه‌ی قشڵه‌ی كۆیه به‌پێی یاسا و ڕێنماییه داراییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت.
قشڵهكه یه‌كێكه له شوێنه‌واره دێرینه‌كانی شاری كۆیه و بایه‌خێكی زۆری مێژوویی و شوێنه‌واری هه‌یه و وه‌ك یه‌كێك له ڕه‌مزه‌كانی شوێنه‌واری له هه‌رێمی كوردستانیش ناسراوه.