Skip to the content

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: تاوەكوو ئێستا 420 هەزار فۆرمى زه‌وى ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ وەرگیراوە

*تاكوو 20ی ئەم مانگە (حوزه‌يران) پێویستە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگەكان بەڵگەنامە و فۆرمەكانیان بهێنن، دوای ئەو وادەیە هیچ فۆرمێك بۆ پێدانی زەوی وەرناگیرێت.

ڕۆژی سێشەممە 3/6/2025 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێكی ئاگه‌داركردنەوەی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگەكانی حكومەت كرد و تێیدا ئاگه‌داریان دەكاتەوە كە ڕێكەوتی 20/6/2025 دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی فۆرم و تەواوكردنی كەموكوڕییەكان و هێنانی بەڵگەنامە پێویستەكان بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەپێچەوانەوە دوای ئەو وادەیە، هیچ فۆرمێكی دیكە وەرناگیرێت.
لە بەشێكی تری نووسراوەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە: دوای بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران/سەرۆكوەزیران، بە ژمارەی (242 لە 27-3-2024)، تایبەت بە پێدانی زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەلایەن ليژنەیەكی وردبینییەوە كاری وەرگرتن و وردبینیكردنی فۆرمەكانی دەستپێكرد و تاوەكوو ئێستا زیاتر لە (420,000) چوارسەد و بیست هەزار فەرمانبەر و خانەنشین ناوەكانیان وەردبینیيان بۆ كراوە و ڕەزامەندیی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تەرخانكردنی زەوی تەواو بووە و ئاراستەی شارەوانییە پەیوەندیدارەكان كراوە و ئێستاش ليژنەكە كارەكانی لە قۆناغی كۆتاییدایە.