پرۆژهى قيرتاوكردنى شهقامێكی 30 مهتری لە سنووری پارێزگهى هەولێر جێبهجێ كرا

ئەو شەقامە سەرەكییەی گەڕەكەكانی ژین، نیشتمان، هەرێم و بنكەی تەندروستیی دارەتوو له پارێزگهى ههولێر بەیەكەوە دەبەستێتەوە، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قیرتاو كرا.
گوژمەى پرۆژەكە ٢٦٨ ملیۆن دینارە و كاریگەرییەكی زۆری لەسەر باشكردنی هاتوچۆی هاووڵاتییان و ئاسانكاری بۆ دانیشتووانی ئەو سنوورە هەیە.