وهزيرى شارهوانى و گهشتوگوزار پرۆژهى "پاركى ڕهشكين"ى بهسهر كردهوه

ڕۆژى یەکشهممه ٢ى ئادارى ٢٠٢٥، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە یاوەری سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، بە مەبەستی بەدواداچوونی كارەكان و لەنزیكەوە ئاگهداربوون لە چۆنیيەتی بەرەوپێشچوونی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە، سەردانی پرۆژەی دروستكردنی "پاركی ڕەشكین"ی لە شاری هەولێر كرد، كه پاركێكی نموونەییە و لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گوژمەی زیاتر لە ١٥ ملیار دینار لەسەر ڕووبەری زیاتر لە ١٢٠ هەزار مەتر دووجا جێبەجێ دەكرێت.
پرۆژەی پاركی ڕەشكین چەند بڕگەیەك لەخۆدەگرێت، بریتین لە پەرژینكردن بە درێژایی ١٦٠٠ مەتر و گەراجی ئۆتۆمبێل و كافتریا و ڕێڕەوی پایسكل و دوو عەمباری ئاو و لێدانی دوو بیری ئیرتوازی و سیستەمی كارەبا و ڕووناككردنەوە، لەگەڵ كاری كشتوكاڵ و سەوزكردن و چاندنی دەیان هەزار درەخت و فریز و چیمەن.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بەدواداچوونی بۆ هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە كرد و ئامادەیيی هەر جۆرە هاوكاری و ئاسانكاریيەكی بۆ تیمی ئەندازیاريی پرۆژەكە دەربڕی، بۆ ئەوەی كاركردن تێیدا بە باشی بەڕێوە بچێت و لە وادەی خۆیدا تەواو بكرێت.