وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌شداری له كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێر بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و بیناسازی كرد

به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ، محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌ت و كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی، پازده‌هه‌مین پێشانگه‌ی نێودەوڵەتیی هه‌ولێر بۆ ئاوەدانکردنەوە و بیناسازی و وزه کرایەوە.
پێشانگەکە له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه؛ بۆ بره‌ودانی زیاتر به سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی، كه‌رتی وه‌به‌رهێنان، ئاوه‌دانكردنه‌وه و خستنه‌ڕووی گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه، به مه‌به‌ستی هاندانی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی و بیانی بۆ به‌شداریكردن له كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان.
له‌م پێشانگه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای وه‌به‌رهێنی ناوخۆیی و بیانی به‌شدارن و تیایدا بوار و ئه‌زموونی كاركردن و كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به خۆیان و به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن.