پرۆژەی دروستکردنی ژمارەیەك شەقام لە گەڕەکی سەربەخۆیيی شارى هەولێر جێبەجێ دەكرێت

لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی دروستكردنی ژمارەیەك شەقام لە گەڕەكی سەربەخۆیی، لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
پرۆژەكە لە دروستکردنی چەند شەقامێک لە كهرتى سێ ههزارىى گەڕەکی سەربەخۆیی پێكهاتووە؛ درێژیی شەقامەكان ٣ كیلۆمەترە و گوژمەكهشى لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دابینكراوە.
جگە لەم پرۆژەیە، ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان؛ لە داهاتووشدا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە دەکەونە بواری جێبەجێكردنهوه.