به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ى دروستكردنی سه‌رجه‌م شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی گه‌ڕه‌كی په‌ره‌پێدان له پارێزگه‌ى هه‌ولێر داندرا

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كردار خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
لەژێر چاودێريی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و به ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و كارزان عه‌بدولوهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەردی بناغەی قۆناغێکی دیکەی پرۆژەی دروستکردنی سەرجەم
شەقامە ناوخۆییەکانی ناوچەی پەرەپێدان لە نزیک گوندی پیرڕەش لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دانرا.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێر بۆ میدیاكان قسه‌یان كرد و باسیان له گرنگیی پرۆژه‌كه بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی دیكه‌ش كرده‌وه.
ساسان عه‌ونى گوتی: خۆشحاڵین ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و خاوه‌ن زه‌وییه‌كان، به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌یه‌كی تری خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌ی په‌ره‌پێدان له نزیك گوندی پیرڕه‌ش داده‌نێین.
له‌باره‌ی گوژمه و ورده‌كارییه‌كانی پرۆژه‌كه‌ش گوتی: گوژمه‌ی قۆناغی دووه‌مى پرۆژه‌كه بریتییه له مليارێك و 840 مليۆن دينار، كه پێكهاتووه له دانانی كربستۆنی شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی گه‌ڕه‌كی په‌ره‌پێدان و درێژییه‌كه‌ی 53 كیلۆمه‌تره، له‌گه‌ڵ دانانی چینی دووه‌می تێكه‌ڵه بۆ شه‌قامه ناوخۆییه‌كان به قه‌باره‌ی 230 هه‌زار مه‌تر دووجا.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوتیشی: ئه‌م پرۆژه‌یه به‌رده‌واميی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه كه داموده‌زگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خه‌ڵكی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستانیان داوه.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێريش گوتی: ئاستی به‌ره‌وپێشچوونی پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی هه‌ولێر زۆر به‌ره‌وپێش چووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ته‌واو ده‌بێت.