Skip to the content

بە گوژمەی 421 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە ناحیەی ڕۆڤیا جێبەجێ كرا

لەسەر داهاتی شارەوانی، پرۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزارییەكانی قیرتاوكردن، ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردن، لە سەنتەری ناحیەی ڕۆڤیا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك جێبەجێ كرا.
گوژمەی پرۆژەكه‌ 421 ملیۆن دینارە و لەسەر داهاتی فرۆشتنی زەویی شارەوانی دابین كراوە، پێكهاتووە لە قیرتاوكردنی شەقام بە درێژیی 550م و 340م كۆنكرێتكردن و 760م دروستكردنی ئاوەڕۆ.
ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی سنووری شارەوانیی ڕۆڤیا و دەبێتە ئاسانكاری بۆ دانیشتووانی سنوورەكە و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شارەوانیی ڕۆڤیا.