پرۆژه‌یه‌كی قیرتاوكردن له ناحیه‌ی گرده‌سێن جێبه‌جێ كرا

به مه‌به‌ستی زیاتر بایه‌خدان به پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، پرۆژه‌یه‌كی قیرتاوكردنی شه‌قامی ناوخۆیی و سه‌ره‌كی له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی گرده‌سێن جێبه‌جێ كرا.
گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه 300 ملیۆن دیناره و له‌سه‌ر داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی شاره‌وانیی گرده‌سێن سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك دابین كراوه.
پرۆژه‌كه بریتییه له قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ناوخۆیی و قیرتاوكردنی شه‌قامی 30مه‌تری و 40مه‌تری له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی گرده‌سێن، كه به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك و شاره‌وانیی گرده‌سێن ته‌واو كرا.