Skip to the content

بە گوژمەی یەك ملیار دینار بەردی بناغەی پاركێك لە گەڕەكی نیشتمانی پارێزگەی هەولێر دانرا

ئەمڕۆ دووشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2025، بە سەرپەرشتی و چاودێریی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ئامادەبوونی د.محەممەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و ژمارەیەكی دیكە لە بەڕێوبەرانی شارەوانی و ئەندازیاران و كەسایەتیی ناوچەكە، ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی دروستكردنی "لالاڤ پارك" لە گەڕەكی نیشتمان لە پارێزگەی هەولێر بەڕێوەچوو.

پڕۆژەی دروستكردنی "لالاڤ پارك" لە گەڕەكی نیشتمان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بە گوژمەی یەك ملیار دینار و لەسەر ڕووبەری 33135 مەتر دووجا لە ماوەی سێ مانگدا جێبەجێ دەكرێت.

ئەم پاركە لە چوارچێوەی پلانی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و بایەخدانە بە ژینگەی شاری هەولێر، كە دانیشتووانی گەڕەكی نیشتمان و دەوروبەری سوود لەم پاركە وەردەگرن و سیمایەكی جوانتریش بە شوێنەكە دەبەخشێت.