شه‌قامێكی 20 مه‌تری به درێژیی زیاتر لە دوو کیلۆمەتر لە شاری ئاکرێی پارێزگەی دهۆک ته‌واو كرا
له چوارچێوه‌ی پرۆژه به‌رده‌وامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سێكته‌ری شاره‌وانیدا، پرۆژه‌ی قیرتاوكردنی شه‌قامێكی 20مه‌تری له شاری ئاكرێ ته‌واو كرا.
گوژمه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه، بریتییه له 773 ملیۆن دینار و له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانیی ئاكرێ له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی پارێزگەی دهۆك دابین كراوه.
ئه‌و شه‌قامه 20 مه‌ترییه، درێژییه‌كه‌ی 2,300 مەترە و ئێستا ته‌واوكراوه کە ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی و ئاسانكاریی هاتوچۆ له سنووری ئه‌و شاره‌وانییه‌دا.