وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار: پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی قورسی هه‌ولێر له حه‌وت فه‌یسه و له ڕۆژێكدا 266 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوه‌ڕۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌سرور بارزانی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا هه‌ولێر گرفتی له‌مێژینه‌ی ئاوه‌ڕۆی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
-پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی قورسی هه‌ولێر له حه‌وت فه‌یسه و له ڕۆژێكدا ٢٦٦ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوه‌ڕۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات
ئەمڕۆ یەكشەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی وێستگەی چارەسەری ئاوەڕۆی قورسی هەولێری دانا كە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان گەورەترین پڕۆژەیە و لەسەر ڕووبەری زیاتر لە ٢٠٠ دۆنم زەوی دروست دەكرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی قورسی هەولێر.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی قورسی شاری هه‌ولێر، پڕۆژه‌یه‌كی ژێرخانه و گرنگه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ژینگه‌ییه‌كانی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: هه‌ولێر له‌مێژه گرفتی ئاوه‌ڕۆی هه‌یه، دوو كه‌ندی سروشتی له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌رچه‌یه‌ك كه ئاوه‌ڕۆی قورسی هه‌ولێریان تێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و چه‌ندین كاریگه‌ریی ژینگه‌یی و نێگه‌تیڤی دوورمه‌ودای هه‌یه.
جگه له‌وه‌ی ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كی گرنگ و پێویسته، هه‌روه‌ها دیدگای سه‌رۆكی حكومه‌ت دیار ده‌خات له بایه‌خدان به پرسی ژینگه و ته‌ندروستیی هاووڵاتییان، بۆیه‌ش له ڕیزبه‌ندیی پرۆژه‌كاندا بایه‌خی تایبه‌تی پێدرا.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌باره‌ت به ئاوه‌ڕۆی قورسی هه‌ولێر گوتی: ئاوه‌ڕۆی قورسی هه‌ولێر كه ڕۆژانه نزیكه‌ی ٣١٨ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوه‌ڕۆیه و له چوار ده‌روازه‌وه له گوندی تووڕه‌ق به‌ره‌و گوندی عاره‌ب كه‌ند ده‌ڕوات، دیزاینی ئاماده‌كراو بۆ وێستگه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌باره زۆره‌ی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر ئاماده‌یه و به‌سه‌ر هه‌شت فه‌یسدا دابه‌شكراوه، ئه‌مڕۆ جێبه‌جێكردنی حه‌وت فه‌یسیان له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ردی بناغه‌ی داده‌نرێت و قه‌باره‌ی ٢٦٦ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوه‌ڕۆ له ڕۆژێكدا چاره‌سه‌ر ده‌كات و له ماوه‌ی ساڵێك و نیودا كاره‌كانی ته‌واو ده‌كرێت و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به هاوكاریی كۆمپانیای ئاوزان كه كۆمپانیایه‌كی خۆماڵییه، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ساسان عه‌ونی گوتیشی: هاوشان له‌گه‌ڵ دروستكردنی ته‌واوی به‌شه‌كانی وێستگه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆ له هه‌ر چوار ده‌رچه‌كه‌ی ئاوه‌ڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری له ده‌رچه‌كانی ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه، ته‌نیشت ڕێگه‌ی مووسڵ - تووڕه‌ق، پشت نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆژئاوا، لای مامزاوه، له هه‌ر چوار ده‌رچه‌كه‌وه تا گوندی عاره‌ب كه‌ند كه وێستگه‌ی چاره‌سه‌ری لێیه، به درێژایيی ١٢ كیلۆمه‌تر ئاوه‌ڕۆی داخراو دروست ده‌كرێت. به‌مه‌ش هه‌ولێر له‌و گرفته له‌مێژینه‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت كه یه‌كه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان كه به‌م شێوازه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ده‌بێته یه‌كێك له پرۆژه گه‌وره‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت كه بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی هاووڵاتییان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بنیات ده‌نرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوتیشی: به‌پێی پلانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ دوورمه‌ودا، دوای ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یه به پێویستی ده‌زانین كه له سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولیر تۆڕی گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی قورس دروست بكرێت و لێدانی بیری ئاوه‌ڕۆ كۆتایی پێ بێت. له كۆتاییدا سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه كه پرۆژه‌یه‌كی ناوازه‌یه و ده‌بێته ته‌واوكاری پرۆژه گه‌وره‌كانی دیكه له خزمه‌تی هاووڵاتییانی كوردستاندایه.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار