Skip to the content

بە گوژمەی 460 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە گەڕەکی نازماوەی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت

بەمەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە گوند و گەڕەكەكانی شاری هەولێر، پڕۆژەیەكی قیرتاوكردن لە گەڕەکی نازماوەی شاری هەولێر كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

پڕۆژەكە بە گوژمەی 460 ملیۆن دینار لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر, لە نازماوەی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

ئەو پڕۆژەیە لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەگوزارییەكانی شارەوانیی هەولێرە، بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان كە بریتییە لە قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی نازماوە، ئێستاش چەندین ئامێری قورس كار لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكەن.