قوشتەپە.. بە گوژمەی 220 ملیۆن دینار پرۆژەی قیرتاوكردنی 13 كۆڵانی كۆمەڵگەی كاوە و گەڕەكی ژین جێبەجێ كرا
لە چوارچێوەى گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی، لە بواری قیرتاوكردنی شەقام، بە گوژمەی زیاتر لە 220 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، 13 كۆڵان لە سنووری شارەوانیی قوشتەپە قیرتاو كران.
ئەمڕۆ یەكشەممە بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و سەرۆکایەتی شارەوانیی قوشتەپە، پرۆژەی قیرتاوکردنی 13 کۆڵانی کۆمەڵگەی کاوە و گەڕەکی ژین بە گوژمەی 220 مليۆن دینار، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دەستیپێكرد.
جگە لەم پرۆژەیە، ئێستا دەیان پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، لە شارۆچكەكانی سەر بەو بەڕێوەبەرایەتییە، لە قۆناغی جێبەجێكردندان و پرۆژە و گەیاندنی خزمەنگوزارییەكانیش بەردەوام دەبن.