كاركردن له پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامی 100مه‌تریی شاری هه‌ولێر بەردەوامە
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و قیرتاوكردنه‌وه‌ی شه‌قامی 100مه‌تریی هه‌ولێری دانا و پرۆژه‌كه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌وه.
ئێستا كاركردن تێیدا زۆر به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و خێرا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی لە نزیکترین کاتدا شەقامەکە بکەوێتەوە خزمەتی هاووڵاتییان و شوفێرانی شاری هه‌ولێر و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
شه‌قامی 100 مه‌تریی هه‌ولێر، دوای شه‌قامه‌كانی 120مه‌تری و 150مه‌تریی هه‌ولێر، یه‌كێكه له شه‌قامه گه‌وره و گرنگه‌كانی تری شاری هه‌ولێر كه شاره‌كانی كه‌ركووك، دهۆك و سلێمانی و ناوچەکانی دیکە وه‌ك تۆڕێكی بازنه‌یی به هه‌ولێر ده‌به‌ستێته‌وه.