Skip to the content

گوژمەی زیاتر لە 756 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سلێمانی خەرج دەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (756،088،000) دینار، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی تۆڕی شەقامەكانی كەرتی (یەكەكان)ی بەكرەجۆ.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانی خەرجكردنی بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان تایبەت بە داهات دراوە.