Skip to the content

سه‌رۆكى حكومه‌ت لەبارەی دابەشكردنی زەوییەوە بڕیارێك لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی عەنكاوە دەدات

بەهۆی سنوورداری ڕووبەری زەوی لە سنووری شارەوانیی عەنکاوە و نەبوونی زەویی پێویست بۆ فەرمانبەرانی عەنكاوە، هەروەها پاراستنی تایبەتمەندیی پێكهاتەی كریستیان لە هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی نیشان دا لەسەر گواستنەوەی شوێنی پێدانی زەویی هه‌زار و 279 فەرمانبەر لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوە بۆ سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و پێدانی زەویی لەگەڵ فەرمانبەرانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و هاوكات دیاریكردنی زۆنێكی دیاریكراو و تایبەت لە نەخشەی كەرتی بۆ فەرمانبەرانی عەنكاوە، بە مەبەستی پاراستنی تایبەتمەنديی پێكهاتەی كریستیان.
بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێری ڕاسپارد بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست.