شەقامێكی دووسایدی 30مەتری لە هەولێر قیرتاو كرا

لە چوارچێوەی بەردەوامی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام، پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامێكی سەرەكیی 30مەتری لە شاری هەولێر جێبەجێ كرا.
پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامێكی سەرەكیی 30مەتری لە گەڕەكی هەولێری نوێ، بە ڕووبەری 8000م2 و بە بەكارهێنانی 1500 تۆن قیری كارگەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بە توانای مرۆیی ناوخۆیی جێبەجێ كرا.
ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە بواری شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆدا، لەلایەن فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی دیكە بۆ هاووڵاتییان لە قۆناغی جێبەجێكردندان.