هه‌ڵمه‌تی سه‌وزكردنی شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامه و ژماره‌یه‌ك پاركیش له قۆناغی جێبه‌جێكردندان

له چوارچێوه‌ی پلانی شاره‌وانیی هه‌ولێر بۆ زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی و جوانتركردنی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی چاندنی دار و گوڵ و چیمه‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت؛ ئێستاش له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، دروستكردنی ژماره‌یه‌ك پارك له قۆناغی جێبه‌جێكردندان.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر، له نوێترین هه‌ڵمه‌تدا سه‌دان نەمامی دیكه لە شەقامی ٤٠ مەتریی هه‌ولێر چاندران و هەڵمەته‌كه‌ش بەشێوەیەکی فراوان بەردەوام ده‌بێت.