پرۆژه‌یه‌كی قیرتاوکردن لە سنووری شارەوانیی مەزنێ جێبه‌جێ كرا

له چوارچێوه‌ی گه‌یاندنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی، پرۆژه‌یه‌كی قیرتاوكردنی شه‌قام، له گوندی کەونەگوند، لە سنووری شارەوانی مەزنێ جێبه‌جێ كرا.
پرۆژەكه بە گوژمەی زیاتر له 95 ملیۆن و 700 هه‌زار دینار لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران جێبەجێ دەکرێت و تیمێكی ئەندازەیی سه‌ر به بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران سەرپەرشتيی کارەکانی دەکات.
جگه له‌م پرۆژه‌یه، ئێستا ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سۆران (ده‌وروبه‌ری سۆران)، له قۆناغی جێبه‌جێكردندان و پرۆژه‌ی دیكه‌ی نوێش جێبه‌جێ ده‌كرێن.