Skip to the content

پڕۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ لە ڕێگەی كەركووك تا كەندی قەتەوی لە شاری هەولێر دروست دەكرێت

لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شارەكە، بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری و ڕێگریكردن لە مەترسییەكانی لافاو، پڕۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ لە ڕێگەی كەركووك تا كەندی قەتەوی، لە شاری هەولێر دروست دەكرێت.

ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی سێكتەری ئاوەڕۆ بەمەبەستی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی کۆبوونەوەی ئاو و لافاو لە هەولێر؛ بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت.

پڕۆژەكە پێكهاتووە لە دروستکردنی ئاوەڕۆیەكی سندووقی لە شەقامی کەرکووک نزیک شوقەکانی شەهیدانی گردەڕەشە، تا کەندی قەتەوی و لە ئێستادا كاركردنیش تێیدا زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت.