Skip to the content

چوار پڕۆژەی دیكەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

لە چوارچێوەی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر بۆ ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لافاو لە وەرزی بارانباریندا، چوار پرۆژەی دیكەی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر دروست دەكرێن.
پڕۆژەكان:
1- دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی لە گەڕەکی فەرمانبەران، نزیک مزگەوتی فەرمانبەران.
2- دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی لە شەقامی کەرکووک، نزیک شوقەکانی شەهیدانی گردەڕەشە.
3- دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی، بە قەبارە ( 2،5- 2،5) لە گەڕەکی ژیان و خانووەکانی شەیدان بە درێژایی 4 کم.
4- دروستكردنی ئاوەڕۆ لە ناوچەی پیشەسازیی باشوور.

جگە لەو پڕۆژانە، هاوكات لە شاری هەولێر، ئێستا چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاریی قیرتاوكردن و دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان