گه‌وره‌پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ ڕێژه‌ی كاره‌كانی گه‌یشته نزیكه‌ی 20%

گه‌وره‌پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ، كه له‌سه‌ر ڕاسپارده و فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئاوی له چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری به گوژمه‌ی 114 ملیار دینار، بڕیاری دروستكردنی درا، ئێستا ڕێژه‌ی كاره‌كانی گه‌یشته نزیكه‌ی 20% و كاردنیش تێیدا به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕێکەوتی 24/6/2024، گرێبه‌ستی پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ، له‌لایه‌ن ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و نوێنه‌ری كۆمپانیای جێبه‌جێكار واژوو كرا. له كاتی واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه‌دا ساسان عه‌ونی بۆ ده‌زگەكانی ڕاگه‌یاندن گوتی: "پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ به پشتگیری و ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش ده‌چێته سه‌ر كاره زۆره‌كانی دیكه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
ڕۆژی سێشه‌ممه، 7ی تشرینی یەکەمی 2025، ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه بۆ ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایگه‌یاند: "ئیشوكاره‌كان له هه‌موو به‌شه‌كانی پڕۆژه‌كه له هه‌ر چوار وێستگه‌كه و خه‌زانه‌كان به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت؛ كاره‌كانی كۆنكرێتكردنیش له هه‌موو شوێنه‌كانی پڕۆژه‌كه ئیشی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئامانجی سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌یه پێش وه‌رزی زستان ئینتێكی پڕۆژه‌كه ته‌واو ببێت و له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتیشدا بابه‌ته میكانیكییه‌كان ته‌واو بكرێن".
ئه‌و پڕۆژه‌یه پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییه و ئاوی خواردنه‌وه له زێی بچووكه‌وه له سنووری گۆپته‌په، به توانای 3 هه‌زار و 400 مه‌تر سێجا له كاتژمێرێكدا ئاو بۆ چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری ده‌گوازێته‌وه؛ هه‌روه‌ها 58 كیلۆمه‌تر بۆریی گواستنه‌وه‌ی ئاوی تێدا به‌كار هاتووه و چوار وێستگه و پێنج خه‌زانی ئاوی تێدایه له‌گه‌ڵ ده‌یان تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی گرنگ.