Skip to the content

بە گوژمەی 275 ملیۆن دینار سێ پارك و سیستەمێكی ئاودێری لە سۆران دروست دەکرێت

گوژمەی (٢٧٥،٣٣٠،٢٥٠) دینار بۆ دروستكردنی سێ پارك و سیستەمێكی ئاودێری لە سۆران خەرج دەكرێت. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر ڕێژەی ١٥%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران، ڕەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی چوار گوژمەی جیا جیا كە هەر چواریان دەكاتە بڕی (٢٧٥،٣٣٠،٢٥٠) دینار نیشاندا؛ بۆ دروستكردنی سێ پارك و سیستەمێكی ئاودێری لە شاری سۆران.
گوژمە و ناوی پڕۆژەكان:
١- خەرجكردنی گوژمەی (٧٥،٥٨٦،٧٥٠)دینار، بۆ دروستكردنی پاركێك لە گەڕەكی كۆڕەك لە سۆران.
٢- خەرجكردنی گوژمەی (٨٢،٧٥٨،٥٠٠)دینار، بۆ دروستكردنی پاركێك لە گەڕەكی سەروچاوە لە سۆران.
٣- خەرجكردنی گوژمەی (٧٦،٧١٨،٠٠٠)دینار، بۆ دروستكردنی پاركێك لە گەڕەكی قەندیل لە سۆران.
٤- خەرجكردنی گوژمەی (٤٠،٢٦٧،٠٠٠)دینار، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دانانی سیستەمی ئاودێریی بۆ چەند شوێنێكی سەنتەری شاری سۆران.